رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست: لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا ١٩٤ پێشێلکردن
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە ١٩٤ ئاگربەستی پێشێل کردووە و ڕێگە بە گواسترانەوەی هاوکارییەکان، دەرمان و ئامێرەکانی پزیشکی بۆ ناو غەززە نادات و دەروازەی رەفەحی هێشتا نەکردۆتەوە.
ئیسماعیل سەوابیتە بەڕێوبەری ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە ڕاگەیاند کە لە نێو ١٩٤ پێشێلکاریی داگیرکەرانی سەهیۆنیدا، "بەزاندنی هێڵی زەرد، ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوەی دەرمان، کەرەستەی پزیشکی و یارمەتییە مرۆییەکان و درێژەدان بە هێرشەکان" هەبووە.
سەوابیتە ئاماژەی بەوەدا کە هێڵی زەرد یەکەم هێڵی بوو کە بە پێی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە سوپای داگیرکەر ناچار بوو لێی بکشێتەوە، بەڵام سوپا چەندین جار چووەتە ناو ناوچە نیشتەجێبووەکان و لەو هێڵە تێپەڕیوە و لە ئەنجامدا زیانی گیانی خەڵکی مەدەنی لێکەوتووەتەوە.
سەوابیتە ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەر ئەو فەلەستینیانەی کردۆتە ئامانج کە چوونەتە سەر ماڵەکانیان لە ناوچە نزیکەکانی هێڵی زەرد، هەروەها هۆشداری دایە فەلەستینییەکان لەم هێڵە نزیک نەبنەوە بۆ ئەوەی تووشی هێرشێکی خیانەتکارانە نەبن.
سەوابیتە ئاماژەی بەوەدا کە بڕگەکانی ڕێککەوتننامەکە سەبارەت بە چوونە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکانیش پێشێل کراوە و ئاماژەی بەوەدا کە رژێمی سەهیۆنی ڕێگەی بە هاتنە ژوورەوەی هەموو بارهەڵگرەکانی یارمەتی و دەرمان و پێداویستی پزیشکی نەداوە و دەروازەی سنووری رەفەحی بۆ دەرچوونی نەخۆشەکان نەکردووەتەوە.
سەوابیتە ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، پێویستە ڕێگە بە ماکینەی قورس بدرێت بۆ دەرهێنانی تەرمی فەلەستینییەکان لە داروپەردووەکان، بەڵام تا ئێستا تەنیا کەرەستەی گەڕان بەدوای تەرمی ئەسیرانی سەهیۆنی ڕێگە بە چوونە ناو ناوچەکە دراوە.
سەوابیتە ئاماژەی بەوەدا کە رژێمی سەهیۆنی ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی زیاتر لە ٦ هەزار بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی لە دیوەکەی دیکەی دەروازەی سنووری رەفەح کرد کە چاوەڕوانی بوون و ئەگەرچی دەبوو ڕێکەوتنەکە ڕێگەی بە چوونە ژوورەوەی ٣٠٠ هەزار خێمە و خانووی کۆنتێنەر بدایە، بەڵام ئەمەش پێشێل کرا.
سەوابیتە داوای لە دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و نێوەندگرەکان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی هەموو بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە و ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە ڕۆژئاوای وڵاتی هیندسدتان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە ئاگربەست ڕاگەیەندرا گەشتە ٢٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٦٠٠ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس کاردانەوەی بەرامبەر بە پەسەندکردنی کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی کنێستی سەهیۆنی و دەنگدان بە ڕەشنووسی یاسایەی کە سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانیانی فەلەستینیدا دەسەپێنێت، کاردانەوەی نیشان دا.
وەقفی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە غەززەیی کە قۆناغێکی درێژە ڕووبەڕووی هێرشەکانی توند و گەماڕۆی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بووە.